
پۆدکاستێکمان هەیە بۆ توێژینەوەکردنی کتێبی پیرۆز. بە زۆر شێوەیەك دەتوانیت سەبسکرایب بکەیت بۆ پۆدکاستەکە تاکو نۆتەفیکەیشن وەر بگریت هەر جارێك کە پۆدکاستێکی نوێ بلاو دەکرێت (یوتوب و سپۆتەفای و ئاپڵ)
٧ – گرنگیی حەسانەوە بۆ مرۆڤ – توێژینەوەی ئینجیلی
کتێبی پیرۆز بە چ شێوەیەک باسی حەسانەوە دەکات؟ مەبەستی ڕۆژی شەممە چییە لە تەوراتدا؟ باوەڕداران بە مەسیح چۆن بەژداری پشوودانی یەزدان بکەن؟لەم ئەڵقەیەدا، دکتور ئەلیاس دادەنیشێت لەگەڵ کاک ڕۆمان کە خزمەتی کۆمەڵی باوەڕدارانی کورد دەکات. پێکەوە گفتوگۆ دەکەن لەسەر بابەتی حەسانەوە لە کتێبی پیرۆزدا. هەموو مرۆڤێک بەو خودایە درووستکراوە کە لە یەکەم ڕۆژی شەممەدا حەسایەوە. بە هۆی ئەوە ئێمە پێویستمان بە حەسانەوەیە. با باسی ئەم بابەتە بکەین.—–ئەمە پۆدکاستی توێژینەوەی ئینجیلییە. ئامانجی سەرەکیمان یارمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە ئینجیلی پیرۆز فێر بن بە زمانی کوردی. جگە لەم پۆدکاستە زۆر ئامرازێکمان هەیە وەك چەند نووسینێکی پەروەردەیی کە بە کوردی نووسراون و هەروەها چەند ڤیدیۆیەکی خۆشمان هەیە کە بە کوردی دەبلاش کراون. هەموو ئەم شتانە بەردەستە لە وەبسایتی ئێمە (twezher.com) و لە کەنالی یوتوبمان (youtube.com/@twezher). ئەگەر پێت خۆش بێت بەردەوام بیت لە خوێندنی کتێبی پیرۆز لەگەڵمان، تکایە سەبسکرایب بکە بۆ ئەم پۆدکاستە و پەیوەندیمان بۆ بکە ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبێت (https://twezher.com/contact)با مەسیح خاوەنشکۆمان پیرۆزت بکات و دانایی خۆی پێت ببەخشێتThis is an episode of the Biblical Research podcast in Sorani Kurdish. Our goal is to provide biblical resources in the Kurdish language. Please don't hesitate to reach out or to explore our content at twezher.com and youtube.com/@twezher